AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٢٣ ٠٧:٤٠

ئەگەری هاک کران هەیە؛ 7000 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا ڕاگیرا

ئەگەری هاک کران هەیە؛ 7000 گەشتی ئاسمانی لە سەرانسەری ئەمریکا ڕاگیرا

وەزیری گواستنەوەی ئەمەریکا پشتڕاستی کردەوە کە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی دەرەوە لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە بە هۆی کێشەی سیستەمی پەیوەندییەوە ڕاگیراون کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی کێشەی پەیوەندییەکان سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکە ڕاگیراون .

وەزیری گواستنەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، تەکنیکارانی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە دەکەن و لەگەڵ بەردەستبوونی زانیاری نوێ دەستبەجێ نوێکارییەکان پێشکەش دەکەن.

وەزیری گواستنەوەی ئەمەریکا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە کێشەی پەیوەندییەکان کاریگەری لەسەر هەموو ناوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی لەسەر ڕێڕەوی فڕینەکانی ئەو وڵاتە هەبووە.

هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکان بەهۆی کێشەی پەیوەندییەکان بووە کە کاریگەری لەسەر چەند ناوەندێکی کۆنترۆڵکردنی هاتوچۆی ئاسمانی هەبووە.

نزیکەی ٧ هەزار گەشت لە ئەمریکا دواکەوت یان هەڵوەشایەوە بەهۆی وەستانی گەشتە دەرەوەکان.

لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا بەهۆی کێشەی تەکنیکی و پەیوەندییەکان، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە گەشتە هاتووەکان دەتوانن دوابکەون یان هەڵبوەشێنرێنەوە، ئەگەری هەیە تا ٧ هەزار گەشت لە زەویدا بمێنێتەوە.

فۆکس نیوز بە پشتبەستن بە ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی بڵاویکردەوە، ڕەنگە گەشتە هاتووەکان ناچاربن لە ئاسماندا چاوەڕێ بکەن پێش ئەوەی لە هەر فڕۆکەخانەیەکی وڵاتەکە بنیشنەوە، بەهۆی پچڕانی ئامێرەکانەوە.

News ID 60812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha